راچڵەكین -
هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی عیراق دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەشاری بەغدا دەستگیركرد، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا.
وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و هەواڵگریی سەر بە وەزارەتەكە، دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد، هەڵیانكوتایە سەر ناوچەیەك لەشاری بەغدا كە مۆڵگەی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بووەو توانییان دوو گەورە بازرگان بە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر بكەن.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوو دەستگیركراوەكە ماوەی چەند ساڵێكە بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكەن و لەكاتی دەستگیركردنیان، 20 هەزار حەبی هۆشبەریان پێ گیرا، كە ئامادەیان كردبوو بۆ دابەشكردنی بەسەر ئالودەبووان.