راچڵەکین-
وەزیری دەرەوەی روسیا رەتیکردەوە لەلایەن ئێرانەوە مووشەکیان بۆ رەوانە کرابێت.
سێرگی لاڤرپڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: ئەو چیرۆکانەی کە باس لە ناردنی مووشەک دەکەن لە تارانەوە بۆ مۆسکۆ، لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دروستدەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد: هاوکاری ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئێران، کۆریای باکوور و وڵاتانی دیکەش لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، سەربازی و تەکنیکیدایە بەبێ ئەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، ئێران ژمارەیەکی زۆر مووشەکی رەوانەی روسیا کردووە بۆ ئەوەی لە شەڕی ئۆکرانیادا بەکاریبهێنێت، یەکێتی ئەوروپاش دەنگۆکەی پشتڕاستکردبووەوە و باسی لەوەکردبوو، بەدواداچوونی زیاتر دەکەن.