راچڵەکین-
بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی، لە چەند رۆژی داهاتوودا
شەپۆلێکی باران بارین روودەکاتە هەرێمی کوردستان.
محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی رایگەیاند: بەگوێرەی
پێشبینییەکان، لە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان
دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو شەپۆلەی روودەکاتە ناوچەکە بە
تایبەتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین
دەگرێتەوە.