ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات 39 یاریی بێ دۆڕانی خۆی لە خولی ئیسپانیا بپارێزێت، کاتێک لە یاریگای سیڤیتاس میترۆپۆلیتانۆ ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەرەکەی دەبێتەوە.
ئەم یارییە دوو هێندە گرنگ دەبێت دوای دۆڕانی دوێنێی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئۆساسۆنا، هەردوو یانە چاویان لە بردنەوە دەبێت بۆ ئەوەی لە بەرشەلۆنە نزیک ببنەوە.
یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بێ کیلیان مباپێ دەبێت، بەڵام کاماڤینگا گەڕایەوە لیستی یاریزانانی میرێنگێ، هەرچەندە شتێکی لۆژیکییە کە مۆدریچ لە هێڵی ناوەڕاست شانبەشانی چوامینی و ڤاڵڤێردی دەستپێبکات، بێلینگهامیش لە پلەی چوارەمی هێڵی ناوەڕاستدا دەبێت.
پێشبینی دەکرێت ئەنچیلۆتی پشت بە پلانی 4-4-2 ببەستێت، ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس لە پێشەوە بن، کارڤاخال و میلیتاو و ڕودیگەر و مێندی چوار یاریزانی دواوە دەبن.
سەبارەت بە ئەتلەتیش، دیێگۆ سیمیۆنی پشت بە ڕۆدریگۆ دی پاوڵ دەبەستێت لە هێڵی ناوەڕاست شانبەشانی کۆکێ و کۆنر گالاگەری تازەپێگەیشتووی ئینگلیزی، لە بەرامبەردا گریزمان و ئەلڤارێز وەک دوو یاریزانی هێرشبەر ئامادە دەبن.
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ڕیال مەدرید: کۆرتوا، کارڤاخال، میلیتاو، ڕودیگەر، مێندی؛ ڤاڵڤێردی، چوامینی، مۆدریچ؛ بێلینگهام؛ ڕۆدریگۆ، ڤینیسیۆس
ئەتلەتیکۆ مەدرید: ئۆبلاک؛ لی نۆرماند، خیمێنیز، ڕینێلدۆ، لۆرێنتی، دی پاوڵ، کۆکێ، گالاگەر، لینۆ، گریزمان، ئەلڤارێز.