پەرلەمان لێپرسینەوە لە وەزیرێكی حكومەتی عیراق دەكات

عێراق

03/10/2024     ژمارەی بینراو 214

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەران، لێپرسینەوە لە وەزیرێكی حكومەتی عیراق دەكات و  پەلەمانتارێكی لیژنەی دەستپاكیش رایدەگەیەنێت: واژۆی پێویستی پەرلەمانتارانمان كۆكردووەتەوە.

دورەید جەمیل، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یاداشتێكمان بە واژۆی ژمارەیەك پەرلەمانتار، ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بەمەبەستی لێپرسینەوە لە بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی عیراق.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەكرد، لێپرسینەوە لە وەزیری ئاوەدانكردنەوە، بەهۆی تۆماركردنی چەندین سەرپێچی دێت كە پەیوەندیدارن بە پرۆژەكانی وەزارەتەكە.

دورەید جەمیل ئاشكراشیكرد، لەدوای پێداچوونەوەی ورد بە دۆسیەكانی تایبەت بە پرۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، چەندین كاری نایاسایی و سەرپێچی كارگێڕی و هونەری لە ژمارەیەك پڕۆژەدا بەدیكراون، وتیشی:" لەپێناو پاراستنی سامانی گشتی لە بەهەدەردان و رێگریكردن لە هەر جۆرە گەندەڵییەكی دارایی، داوامان لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە، وەزیری ئاوەدانكردنەوە بانگهێشت بكات بەمەبەستی پرساندن و پێدانی روونكردنەوە لەو كارە نایاساییانەی لە پرۆژەكانی وەزارەتەكەدا تۆماركراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن