محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی حكومەتی عیراق
راچڵەكین -
وەزارەتی پلاندانانی عیراق لەباری دەنگۆی دادگاییكردنی محەمەد عەلی تەمیم و دەرچوونی فەرمانی دادوەر بە زیندانیكردنی بۆماوەی سێ ساڵ، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو راشیدەگەیەنێت: سكاڵا لەسەر هەموو ئەو كەس و لایەنانە تۆمار دەكەین كە هەواڵەكەیان بڵاكردووەتەوە.
وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە كە باس لەوە دەكرێت محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری پلاندانانی حكومەتی عیراق، فەرمانی سێ ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچووە.
وەزارەتی پلاندانانی عیراق، جەخی لەوە كردووەتەوە كە هەموو ئەو زانیارییانەی لەبارەی زیندانیكردنی محەمەد عەلی تەمیم بڵاوكراونەتەوە، دەنگۆی ناڕاست و چەواشەكارییە.
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، هەر كەس و لایەنێك هەواڵی ناڕاستی لەو جرەی بڵاوكردبێتەوە، رێكاری یاسایی لەدژیان دەگرینەبەرو دەیاندەینە دادگا.