ڕاچڵەکین سپۆرت -
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پلەی یەکەمی خۆی لە ڕیزبەندی جیهانیدا پاراست کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی جیهانەوە "فیفا" بڵاوکرایەوە.
پۆلێنکردنەکە هیچ گۆڕانکارییەکی لە شەش پلە سەرەکییەکەدا بەخۆیەوە نەبینیوە، چونکە هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پلەی دووەمدا ماوەتەوە، دواتر ئیسپانیا، ئینگلتەرا، بەرازیل و بەلجیکا.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی پورتوگال، هەنگاوێک بەرەو پێشەوە ڕۆیشت و پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ پلەی هەشتەم دابەزی.
بەهەمان شێوە ئیتاڵیا لەسەر حسابی کۆلۆمبیا بۆ پلەی نۆیەم سەرکەوت و کۆڵۆمبیا دابەزی بۆ پلەی دەیەم.
فیفا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەنجامی 175 یاری نێودەوڵەتی کە لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا ئەنجامدراون، هەژمار کراوە.