ئەمەریکا بۆ ئێران: وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل مەدەرەوە

جیهان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 185

راچڵەکین-

 

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە ئێران لەوەی بیر لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل نەکاتەوە.

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا رایگەیاند: ئەگەر ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بداتەوە ئەوا ئێمە ئامادە دەبین، لە ئەنجامیشدا تاران رووبەڕووی باجی قورس دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هێرشەکانی ئەم بەیانییە دەبێت کۆتایی بە هێرشی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل بهێنێت، هەروەها واشنتۆن ئامادەیە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە لوبنان و غەززە لەپێناو رێگریکردن لە لێکەوتەکانیان.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا و میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، هێرشەکان هیچ زیانێکیان نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن