راچڵەكین -
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بە ئۆتۆمبێلەكەی لە ژنێكی دابوو، بەهۆیەوە ژنەكە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، ژنێك بەناوی (ر ، ك ، م) لەلایەنی هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا، بەتۆمەتی ئەوەی لە ڕێكەوتی 24ی ئەم مانگە، لەسەر شەقامی گەڕەكی كوران-ی نوێی شاری هەولێر، بە ئۆتۆمبێل لە ژنێكی داوە بەناوی (هـ ، م ، م) و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارەكە لەدوای رووداوەكە، هەڵهاتبوو.