ڕاچڵەکین سپۆرت -
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، تا ئێستا کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیکییەکەی ناتوانێت بەشداری لەگەڵ تیپەکەدا بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، هەست بە باشتربوون دەکات، بەڵام هێشتا بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت.
کیڤن دی برۆین لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە لە مان سیتی دوورکەوتووەتەوە، دوای ئەوەی لە یارییەکەی سیتی بەرامبەر ئینتەرمیلان لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو.
بڕیار بوو دی برۆین لەم مانگەدا بگەڕێتەوە، بەڵام پێکانەکەی قورستر بوو لەوەی تیمی پزیشکی سیتی پێشبینیان دەکرد.
پیپ گواردیۆلا باسی لە دی برۆین کرد و وتی “کێڤین دی برۆین هێشتا ناتوانێت یاری بکات”. هیوادارین دوای پشووی نێودەوڵەتی هەست بە باشتر بوون بکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەست بە باشتربوون دەکات و دەتوانێت مەشق و ڕاهێنان بکات، بەڵام هێشتا تووشی ئازار دەبێت کاتێک قاچی بەر تۆپ دەکەوێت.