راچڵەكین -
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەردەوامەو هەردوو ركابەرە سەرەكییەكەی ئەو وڵاتە هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی ویلایەتە خۆڵەمێشییەكان دەدەن، كە بەپێی نوێترین راپسی، ترەمپ لەكۆی حەوت ویلایەت دەنگی چوار ویلایەت دەباتەوە.
بەپێی دوایین راپرسی، كە لەلایەن ناوەندەكانی راپرسی لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان، لە حەوت ویلایەتی ئەو وڵاتە، كە بە دەنگی خۆڵەمێشی ناسراون و بۆ هیچ كام لە حزبەكانی دیموكرات و كۆماری یەكلایی نەبووەنەتەوە، بە جیاوازییەكی كەم لە پێش كالاما هاریس كاندیدی دیموكراتەكان دێت.
راپرسییەكە دەریخستووە، هەردوو كاندیدەكە لە حەوت ویلایەتە خۆڵەمێشییەكەی ئەمریكا ئەنجامی دەنگدان بەم شێوەیە دەبێت:
كارۆلاینای باكوور
ترەمپ: 48.7
هاریس: 47.5
نیڤادا
ترەمپ 48.2%
هاریس 47.6
پەنسلڤانیا
ترەمپ 48.5
هاریس 48.1
جۆرجیا
ترەمپ 49.7
هاریس 47.8
میشیگەن
ترەمپ 47.8
هاریس 48.3
ویسكنسۆن
ترەمپ 48.2
هاریس 48.6
ئەریزۆنا
ترەمپ 49.1
هاریس 47.7