راچڵەکین-
خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە دەرکردنی کارتی بایۆمەتری ئاگادار دەکرێنەوە، سەرجەمیان لە ئەگەری دەرنەکردنی کارتی بایۆمەتری و UPN مووچەکانیان دەبڕدرێت .
ئەمڕۆ 7-11-2024 ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند: داوا لە سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستانی تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەکەین ئەوانەی کارتی بایۆمەتری و UPN-یان نییە بەزووترین کات سەردانی ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەتری بکەن.
وتیشی: پێویستە کەمئەندامان پێش 20-11-2024 کارتی بایۆمەتری و UPN-یان کردبێت بۆ ئەوەی مووچەکانیان ڕانەگیرێت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بۆئەوەی ناویان بچێتە لیستی مووچەوە، دەتوانن لەڕێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و بانکەکانی توی مەلیک و بابان و تانجەرۆ کارتی بایۆمەتری و UPN دەربکەن.
راشیگەیاند: تائێستا نزیکەی 4 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت ماون بۆ دەرکردنی کارتی بایۆمەتری و UPN، ئێمە هەموو ڕێکارە یاسایەکانی 13هەزار خاوەن پێداویستی تایبەتمان لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی جێبەجێکردووەو ناردومانە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، داوامان کردووە لەلایەن ئەوانەوە موچەیان بۆ ببڕدرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاریان نەداوە بە بڕینەوەی مووچەکانیان، تەنها ئەوانە دەتوانن کە پێشتر مووچەیان وەرگرتووە، نەک ئەوانەی کە تا ئێستا مووچەی کەمئەندامیان بۆ نەبڕدراوەتەوە.