ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، لێدوانێکی لەسەر ئەو پێکانەی دا کە تووشی بووە، کە یانەکەی لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمییەوە ڕایگەیاند.
یانەی ڕیال مەدرید لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە قاچی چەپیدا دووچاری پێکانبووە.
ڤینیسیوس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” نووسیویەتی: “خشتەی یارییەکان شێتانەیە من گەشتی چاکبوونەوەم دەست پێدەکەم”.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، ڤینیسیۆس بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، هەوڵدەدات لە 15ی کانوونی دووەمدا لە یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکان ئامادەبێت.
پێشبینی دەکرێت ڤینیسیۆس لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول و ئەتالانتا ئامادەنەبێت، لە لالیگاش بەرامبەر خیتافی و ئەتلەتیک بلباو و جیرۆنا و ڕایۆ ڤالیکانۆ ئامادەنەبێت.