سوپای لوبنان هۆشدارییەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 276

راچڵەكین -

سوپای لوبنان هۆشدارییەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوەو داوا لە خەڵكی باشووری وڵاتەكەی دەكات كە دوای ئاوارەبوونیان سەرلەنوێ گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، لەو ناوچانە دووربكەونەوە كە هێ.ەكانی ئیسرائیلی لێیە.

فەرماندەیی سوپای لوبنان لە بانگەوزاێكدا رایگەیاندووە، داوا لە دانیشتووانی ناوچەكانی باشووری وڵات دەكەین، لەو شوێن و ناوچانە نزیكنەبنەوە، كە هێزەكانی سوپای ئیسرائیلی لێیە، ئەمەش لەپێناو سەلامەتی گیانیان.

سوپای لوبنان ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای ئەوەی رێككەوتنی ئاگربەست كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تائێستاش هێزەكانی ئیسرائیل ناوبەناو تەقە دەكەن، هەربۆیە پێویستە لەسەر  هاووڵاتیان لەو ناوچانە دووربكەونەوە كە هێزەكانی ئیسرائیل تێیدا جێگیربوون.

دوای ئەوەی بڕیاری ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوولاتیانی نیشتەجێی ناوچەكانی باشووری لوبنان، كە لەماوەی رابردوودا بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل، ماڵ و حاڵیان جێهشتبوو ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی وڵاتەكەیان ببوون، سەرلەنوێ گەڕانەوە زێدی خۆیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن