گۆتی بە توندی هێرش دەکاتە سەر مباپێ

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 277

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، گوتی، ڕەخنە لە کیلیان مباپێ ئەستێرەی ئێستای ڕیال مەدرید دەگرێت، دوای ئەوەی ئێوارەی چوارشەممە لە دۆڕانی تیپەکەیدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام، لەسەر دەستی لیڤەرپوول، لە چامپیۆنزلیگ، لە دۆخێکی خراپدا دەرکەوت.

گۆتی لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی ئیلچیریچویتۆی ئیسپانیدا شیکاری بۆ ئاستی مباپێ کرد و وتی "مباپێ لە ئاستێکی پێویستدا نەبوو، چ بەرامبەر لیڤەرپوول یان بەرامبەر بەرشەلۆنە، ئەمە ڕاستییەکەیە کە لە لای هەمووان ڕوونە".

گۆتی ئاماژەی بەوەشکرد، هەموومان دەمانەوێت بزانین چی بەسەر مباپێ هاتووە، پێدەچێت مباپێ چیتر بەو شێوەیە نەبێت، متمانە بەخۆبوونی نییە، وەک ئەوەی شەرمن دەردەکەوێت، چەند ساتێک پێش لێدانی سزا بە ترسەوە دەرکەوت."

گوتیشی: "بەدڵنیاییەوە مباپێ لە ئاستەکەی ڕازی نییە و دەیەوێت شکۆمەندی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، ئەو لە پاریس هەموو شتێکی کۆنترۆڵکردبوو، بەڵام لە ڕیال مەدرید دۆخەکە جیاوازە".

گۆتی وتیشی: مباپێ ئێستا له یانەیەکی ترە ، دەبێت ڕابردوو لەبیر بکات، ئێستا کاتی ڕکابەری یاریزانە گەورەکان بۆ ئەوەی ببێته باشترین، لەبەر کردنی درێسی شاهانەکان نرخی بەرزە ئەمە شتێکی سروشتییە.

گۆتی هۆشداریدا لە هەنگاوە بێ حیسابەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ مباپێ و وتی، خراپترین مامەڵە ئەوەیە کە لە یاریگادا بکشێنینەوە، بەڵام دەبێت پارێزگاری لێبکەین هەمووان لە یانەکەدا متمانەیان پێی هەیە و تواناکانی ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان جیهان”.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن