راچلەکین-
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە، یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان بەڕیوەدەچێت.
بەپێی راگەیاندنی پەرلەمان، دانیشتنەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانە.
رۆژی ٢٠ی مانگی رابردوو، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و لەکۆتایی مانگەکەشدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامەکانی راگەیاند.
هەفتەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمی دەرکرد و تیایدا رۆژی ٢ی ١٢ی بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاریکرد.