راچڵەکین-
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشهممه بۆ سێیەم جار لەم هەفتەیەدا و پینجەم کۆبوونەوەی گشتی لێژنە
تەکنیکییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆڵی سەعد
عەبدوڵا دەستپیبکاتەوە.
هاوکات کۆبوونەوەی سێیەمی لێژنە تهكنیكییهكانی یەکێتی و پارتی بۆ
جاری سێیەم لەم هەفتەیەدا، ئامانج لێی دیاریکردن و گفتوگۆکردنە لەبارەیی میکانزیمی
نووسینەوەی کارنامەی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوەی سێیەمی هەردوو تیمەکە، لە کاتژمێر11ـی پێشنیوهڕۆ لە هۆڵی سەعد
عهبدوڵا لە هەولێر بهڕێوه دهچێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەو لێژنە
تەکنیکیانە، راپۆرتی لێژنەکە بەرز بکرێتەوە بۆ هەردوو شاندی دانوستانکار و ئەوان
بڕیاری کۆتایی لەبارەی راپۆرتەکە بدەن و بگەنە رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە ڕاپۆرتەکە دەبێتە کارنامەی کابینەی دەیەم یاخود بە پێچەوانەوە راپۆرتێکی دیکە دەنسورێتەوە.
کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی
دیموکراتی کوردستان، چوارەم کۆبوونەوە بوو بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، یەکەم
کۆبوونەوە ڕۆژی 30ـ11-2024، لە سلێمانی و دووەمیشیان لە 17-12-2024 لە پیرمام
بەڕێوە چوو، وە سێیەم کۆبونەوەش رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەبوو، هەر بۆیە ئەمڕۆ پێنجەم
کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا دەستپێدەکاتەوە.