نرخی زێر لە بەرزترین ئاستی پێنج هەفتەی رابردوودایە

ئابوری

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 389

راچڵەکین-

سەرەڕای ئەوەی نرخی زێڕ بەهۆی کۆکردنەوەی قازانجی هەفتانە لەلایەن بانکەکانەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڤایرۆێکی نوێ لە چین و سەرما سۆڵو  سوتانی دوو شاری ئەمریکا نرخی زێر لە بەرزترین ئاستی پینج هەفتەی رابردوودایە کە هەر ئۆنسەیەک بە 2676 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی،نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەڕیژەی 0.1٪ بەرزبووەتەوە و بە 2676 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و لە گرێبەستەکانی داهاتوودا" فیوچەر پرایس" نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 0.2٪ بۆ 2689 دۆلار بەرزبووەتەوە.

شارەزایانی بازاڕە داراییەکان لەو بارەیەوە بڵاویانکردووەتەوە،نرخی زێڕ لە بازنەیەکدایە کە مامەڵەی پێودەکرێت و لە ئێستاشدا بەهۆی کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بانکەکانەوە نرخی زێڕی دابەزیوە و نەیتوانیوە زیاتر بەربەستی 2680 دۆلار ببڕێت.

 بەرزبوونەوەی نرخی زێر هۆکارەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ئامارەکانی پەیوەست بە دامەزراندنی کرێکاران لەلایەن کەرتی تایبەتەوە جگە لەوەش ئەمڕۆ داتاکانی مانگانەی دامەزراندنی کەرتی تایبەت و گشتی ناکشتوکاڵی هەیە کە کاریگەری راستەوخۆ لەسەر بازاڕ جێدەهێڵیت. 

نرخی زێڕ لە هەولێر بەپێی نرخی داندراو لەلایەن سەندیکای زێڕنگرانەوە بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە؛

یەک ئۆنسە زێڕ بە 2676 دۆلارە و نرخی 100 دۆلار بە 151 هەزار و 100 دینار دیاریکراوە بۆ هەر مسقاڵیک بەمەش نرخی فرۆشتنی هەر مسقاڵیک بەم جۆرە دەبێت؛

مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 658 هەزار دینارە 

مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 603 هەزار دینارە

 

مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 575 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 492 هەزار دینارە 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن