راچڵەكین -
بەهۆی كاری چاكسازی لە دوو هێڵی كارەبا و دروستبوونی كێشەیەك لە وێستگەی گۆڕینی كارەبای تانجەڕۆ، پێدانی كارەبای نیشتمانی بە ناوچەكانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزور، سەیدسادق و هەڵەبجەی شەهید بڕا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ دانیشتووانی ناوچەكانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، هەڵەبجە و سەیدسادق، بڵاویكردەوە، بەهۆی چاكسازیی لە هێڵەكانی 132 كەی ڤی گواستنەوەی كارەبای وێستگەی باشوور- دەربەندیخان، وێستگەی ئەزمڕ - دەربەندیخان، هێڵی ١٣٢ كەی ڤی تانجەڕۆ - سەیدسادق - پێنجوێن راگیرابوون بۆ كاری چاكسازیی، لەئێستادا بەهۆی دروستبوونی كێشەیەك لە وێستگەی گۆڕینی كارەبای تانجەڕۆ، كارەبایان نییە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا تیمەكانی چاكسازیی وێستگەكان و هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی، سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن.