دوو چەکداری دا.عـ.ـش دەستگیردەکرێن و سێ حەشارگەشیان لەناودەبرێت

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 255

راچڵەکین-

دژەتیرۆری عیراق رایگەیاند، لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان توانیویانە دوو چەکداری داعش دەستگیر بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دژەتیرۆری عێراقی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست و لەناوبردنی سێ حەشارگەی ناوچە جیاوازەکانی عیراقی راگەیاند.

بەگوێرەی ئەو راگەیاندراوە کە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دژەتیرۆری عیراقی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچە جیاجیاکان ئەنجامداوە و چەکدارێکی داعشیان لە ناوەندی شاری بەغدا دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، "بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان توانیویانە ئەدامێکی تری گرووپی تیرۆرستیی داعش لە سنووری سلێمانی دەستگیر بکەن".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ گەڕان و پاککردنەوەی حەشارگەکان، توانیمان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، سێ حەشارگەی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە لەناو ببەین".

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن