گروپه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق لە داواکارییەکانیان دەکشێنەوە

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 358

راچڵەکین-

بەگوێرەی  لێدوانی بەشێک لە بەرپرسانی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆ میدیا ناوخۆییەکانی عێراق، بەشێک لەگروپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیک لە شیعە وازیان لەبیرۆکەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق هێناوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بەغداد، لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لەسوریا، گروپه‌ چه‌كداره‌ شیعەکان لە خاکی عێراق چاویان بەداواکارییەکانیان بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق کشاندوه‌تەوە و بۆیان دەرکەوتوە کە ئەو داواکارییە لەبەرژەوەندییاندا نییە، هەر بۆیە یەکێک لەبەرپرسە عێراقییەکان بە میدیاکەی راگەیاندووە، لەکۆبونەوەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆیان روونبوه‌تەوە کە کشانەوەی هێزە سەبازییەکانی ئەمریکا لەعێراق لەئێستادا لەبەرژەوەندییاندا نییە.

لای خۆیەوە باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەو بارەیەوە رایگەیاند، چوارچێوەی کاتیی نێوان عێراق‌ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی نەگۆڕاوەو کۆبونەوەکانیش بەردەوامن لەبارەی مانەوە یاخود کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق.

هەر لەو بارەیەشەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رۆژی 23ـی مانگی رابردوو لە زاری چەند سەرچاوەیەک لە گروپەچەکدارەکانی نزیک لە شیعە بڵاویکردەوە، لەمیانی کۆبوونەوەکانیاندا سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە باسی خشتەی کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەوڵاتەکەی نەکردوەوە وەک ئەوەی پێشتر رێککەوتنی لەسەرکرابوو، بەڵکو لەمیانی کۆبونەوەکەدا چەندین جار جەخت لەسەر پابەندبونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ درێژەدان بەکارەکانیان تا نەهێشتنی داعش‌ و پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کراوەتەوە لەلایەن چەند بەرپرسێکی دیکەشەوە. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن