راچڵەکین-
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان 76 دۆلار و 76 سەنتە، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزیوە و ئەوەش نزمترین نرخی ئەو کانزا رەشەیە مانگی رابردوودا.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە بڕی 72 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و هۆکاری ئەو دابەزینەش دەگەڕێتەوە بۆ سەپاندنی رێژەی باجی 25٪ لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر هەریەک لە وڵاتەکانی مەکسیک و کەنەدا ئەوەش وادەکات نرخی نەوت بەرەو دابەزینێکی بەرچاو هەنگاو بنێت.