نوسینگەی سودانی راگەیەندراوێك له‌باره‌ی چاکسازیی بانکی بڵاودەکاتەوە

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 190

راچڵەکین-

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی "چاکسازی بانکی"یان ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ لە مێژووی گەشەسەندنی ئابووری عێراقدا وەرچەرخێکی گرنگە، ده‌شڵێت، ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی ستراتیژێکی فراوانتردا دێت، کە ئامانجی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، چاکسازی بانکی کۆڵەکەیەکی گرنگی چاکسازی ئابووری پێکهێنا لەبەرنامەی حکومەتدا و بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو هەنگاوە گرنگانەی کە حکومەت لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە لەم چوارچێوەیەدا دەستیپێکردوە، لەپێناو بەدیهێنانی پاکێجێک لە ئامانجەکانی گەشەپێدان، پێویستی بە پەرەپێدانی بانکی هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی عێراق بەهاوکاری بانکی ناوەندی عێراق دەستیکردووە بە دەستپێشخەرییەکی گشتگیر، کە بریتییە لە پڕۆسەی چاکسازی ستراتیژی بانکی یەکخراو و سیستمی یەکخراوی بانکی.

لەلایەن نوسینگەی سودانیەوە ئەوەش خراوەتە روو، ئه‌و هه‌نگاوه‌ لەمێژووی گەشەسەندنی ئابووری عێراقدا وەرچەرخێکی گرنگە، لەگەڵ رادەی پابەندبوون بە بەبەرزکردنەوەی ئاستی پابەندبوونی بانکی و پتەوکردنی ژێرخانی دارایی و پاڵپشتیکردن لە کێبڕکێی سیستەمی دارایی دەگونجێت، چونکە حکومەت کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی چاکسازی و هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی و سیستمی بانکی. 

باس لەوەشکراوە، ئامانج لەو چاکسازییە گشتگیرانە هاوتابوونە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، ئەمەش وادەکات عێراق بەشداربێت لە کردنەوەی هاوبەشی و دەرفەتەکانی پەیوەندی فراوان لەگەڵ جیهانی دەرەوە لە مامەڵە بانکى و داراییە مۆدێرنەکاندا لەکاتێکدا بانکی ناوەندی کاردەکات بۆ جێبەجێکردن و پەرەپێدانی رێکخستنی و چوارچێوەی چاودێری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانى، بەشێوەیەک بەشدار بێت لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە کەرتی بانکیدا، لەبەرامبەریشدا حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی چاکسازی و هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن