راچڵەكین -
سەرباری رێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان، سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانیی بۆسەر رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجامداو ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل هێرشێكی بۆسەر ناوچەی شەعرە لە سنووری قەزای بەعلەبەك-ی رۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجامداو پێگەیەكی بۆردومانكرد، بەهۆیەوە شەش كەس كوژران و چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.
هێرشەكەی سوپای ئیسرائیل لەكاتێكدایە ئەو و ڵاتە رێككەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ لوبنان واژۆكردووەو هەردوولاش رێككەوتبوون لەسەر كۆتایی هێنان بە هێرش و بۆردومانەكان و كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەكای باشووری لوبنان.