بەڤیدیۆ، لیڤەرپوول لە داوی ساوسهامتۆن ڕزگاری بوو

وەرزش

08/03/2025     ژمارەی بینراو 171

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەدرێژەی یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول پێشەنگی خولەکە لە نێو یاریگای ئەنفێڵد میوانداری یانەی ساوسهامتۆنی کرد.

لە ئەنجامدا کوڕانی ئارنی سلۆت یارییەکەیان 3-1 بردەوە، سەرەتا ساوسهامتۆن لە خولەکی 45ی تایمی لە ڕیگای پاتریک سیمۆلۆن گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ڕیدز بە سەرکردایەتی محەمەد سەڵاح ڕیمۆنتادایان کرد و توانییان یارییەکە پێچەوانە بکەنەوە، هەرسێ گۆڵەکەی لیڤەرپوول محەمەد سەڵاح دوو گۆڵ و داروین نونێز کردیان.

بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول کۆی لەبەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ نزیککردەوە و کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 70 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی 16 خاڵ لە پێش ئارسیناڵی دووەمەوەیە.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن