بەڤیدیۆ، ڕیال مەدرید بە زەحمەت لە ڕایۆ ڤاییکانۆی بردەوە

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 207

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەدرێژەی یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی ڕایۆ ڤاییکانۆی کرد.

هەرچەندە یاریزانانی شاهانەکان و کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەریان بیریان لە یارییەکەی ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدە، بەڵام لە تایمی یەکەمدا یارییەکەی نایابیان ئەنجامدا و توانییان بە ئەنجامی 2-1 پێش بکەون.

سەرەتا کیلیان مباپێ بە جولەیەکی زۆر نایاب لە خولەکی 30 تۆڕی ڤاییکانۆی هەژاند، دوای تەنها چوار خولەک ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە کارێکی تاکە کەسی نایاب گۆڵی دووەمی بۆ مێرینگی کرد، لەکۆتا خولەکی تایمی یەکەم پیدرۆ دیاز بە لێدانێکی موشەکی تۆڕی لۆنینی هەژاند و جیاوازییەکەی بۆ یەک گۆڵ کەمکردەوە.

لە تایمی دووەمدا سەرەرای هەوڵی گۆڵ تۆمارکردن لەلایەن هەردوو یانەوە، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی سپی پۆشەکان کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی ڕیال مەدرید کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 57 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە.

ڤیدیۆ:

گۆڵی یەکەم:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن