ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە یاریی گەڕانەوەدا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی بەنفیکای کرد.
یاریی چوون لە نێو یاریگای بەنفیکا بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتایی هات.
لەم یارییەدا هەردوولا بە ئاستێکی بەرز دەستیان بە یارییەکە کرد و سەرەتا ڕافینیا گۆڵی یەکەمی بۆ بلاوگرانا کرد و دوای تەنها یەک خولەک ئۆتامێندی یارییەکەی بۆ بەنفیکا یەکسانکردەوە.
دوای ئەو گۆڵەی بەنفیکا یاریزانانی هانسی فلیک کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و توانییان دوو گۆڵی یەک لەدوای یەک لە ڕیگای لامین یامال و ڕافینیاوە بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 لەبەرژەوەندی بلاوگرانا کۆتاییهات.
یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-1 بەسەر بەنفیکا سەرکەوت و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لەو قۆناغەدا ڕووبەڕووی براوەی یاریی نێوان دۆرتمۆندی ئەڵمانی یان لیلی فەڕەنسی دەبێتەوە.
ڤیدیۆ: