سودانی لەبارەی هێرشكردنە سەر ژمارەیەك سوری لەعیراق بڕیاریدا

عێراق

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 493

راچڵەكین-

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق فەرمانیكرد بە دروستكردنی تیمێكی تایبەت بۆ دەستگیركردنی گروپی " یا عەلی میللی" دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا ئەندامانی ئەو گروپە هێرش دەكەنە سەر ژمارەیەك كرێكاری سوری لەبەغدا-ی پایتەخت.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە تیایدا ژمارەیەك كەسی دەمامكدار دەردەكەون و هێرش دەكەنە سەر چەند كرێكارێكی سوری و سوكایەتیان پێدەكەن، دەستبەجێ محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانیكرد بە پێكهێنانی تیمێكی تایبەت بۆ بەدواداچوون و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی ئەو رەفتارە نایاساییانە ئەنجامدەدەن كەبەهیچ شێوەیەك گوزارشت لە ئاكاری عیراقییەكان ناكات."

ئەوەش هاتووە:" ئەو رەفتارانە بەپێی یاسا دەستدرێژیكردنەو سزای خۆی هەیە، لەهەمان كاتدا سەرپێچی بەها مرۆڤایەتی و ئەخلاقییەكانەو پێشێلی شكۆی مرۆڤ و مافەكانیەتی."

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن