راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی بێت، سبەینێ پێنجشەممە 13-3-2025 دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و رۆژی سێشەممە 18-3-2025 كۆتایی دێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 12-3-2025 وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی (957،925،880،078) دینار، هەمان ئەو بڕەی كە خۆیان بۆ مووچەی مانگی شوبات داوایان كردبوو بەبێ هیچ لێبڕینێك خەرج كردووە.