راچڵەكین-
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-3-2025 عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند:" ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت"
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پاش گەیشتنی بڕی (957،925،880،078) دینار بۆ مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدا، خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە.