راچڵەكین-
دوای دواكەوتنی بۆ ماوەیەكی زۆر، دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی دەستپێدەكات.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-3-2025 مووچەی (خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانیان سیاسی و بەركەوتووانی كیمیابران دابەشدەكرێت."
رۆژی یەكشەممە 12-3-2025 وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی (957،925،880،078) دینار، هەمان ئەو بڕەی كە خۆیان بۆ مووچەی مانگی شوبات داوایان كردبوو بەبێ هیچ لێبڕینێك خەرج كردووە.