ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی دەكاتە سەر سووریا

جیهان

21/03/2025     ژمارەی بینراو 631

راچڵەكین - 

سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی دەكاتە سەر سووریا و فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆردومان دەكات.

مییاكانی ناوخۆی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشێكی گەورەیان كردە سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی تەدمور لە ناوەڕاستی سووریا و چەند پێگەیەكیان بۆردومانكرد.

لەدوای هێرشەكە، كە تائێستا زیانە گیانییەكانی ئاشكرا نەكراوە، هێزە سەربازییەكانی سووریا لەناوچەكە كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و داواش لە هاووڵاتییانی مەدەنی كراوە لە پێگە سەربازییەكان و دەوروبەری فڕۆكەخانەكە دووربكەونەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن