لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی پێدری سەبارەت بە بەراوردکردنی لامین یامال بە مێسی

وەرزش

08/04/2025     ژمارەی بینراو 319

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پێدری یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، لامین یامال هەمان هەست دەبەخشێت کە هەمووان هەیانبوو کاتێک لیۆنێل مێسی لە پێکهاتەی بارسادا بوو.

لامین یامالی تەمەن 17 ساڵ لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش بە یانەی بەرشەلۆنە کردووە و بۆ هەمووان سەلماندوویەتی کە لە داهاتوودا کێبرکێی براوەی تۆپی ئاڵتونی دەکات.

لامین یامال خاوەنی کەمێک لە سیحری ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسییە، وەک پێدری لە نوێترین لێدوانیدا پشتڕاستی کردەوە.

پێدری دەڵێت "کاتێک لامین یامال تۆپەکە وەردەگرێت، یەکسەر دەزانیت کە بە ئاسانی یاریزانی یانەی بەرامبەر دەبڕێت، دواتر ڕەنگە شتێک ڕووبدات".

ئاماژەی بەوەشکرد،ئەوکاتەی مێسی لە بەرشەلۆنە بوو هەستێکی تایبەتمان هەبوو، ئێستا لەگەڵ لامین یامال هەمان هەستمان هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن