هەولێر؛ کەسێک دوای بریندارکردنی برایەکی خۆشی دەکوژێت

کوردستان

08/05/2020     ژمارەی بینراو 380

راچڵەکین-

کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر بە هۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ کەسێک دوای ئەوەی برایەکی بریندرا دەکات خۆی دەکوژێت.

بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەینی ٨-٥-٢٠٢٠، لە شەقامی ٦٠ مەتری بەرامبەر مزگەوتی حاجی موراد دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان دووبرادا، یەکێک لە براکان ئەوی دیکە بریندار دەکات، دواتر خۆی دەکوژێت.

بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو برایە هەردووکیان پۆلیسی هاتوچۆن و کێشەی خێزانی لە نێوانیاندا هەبووە.

راچڵەکین بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر روداوەکە پەیوەندی بە عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوو قسەی لەسەر بکات و رایگەیاند، زانیارییەکان لای وتەبێژی پۆلیسە، بەڵام ئەویش مۆبایلەکەی بەردەست نەبوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن