بوومەلەرزەیەك لە كەركوك روویدا

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 297

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەك لەسنووری پارێزگای كەركوك روویدا، كەشناسیی عیراقیش رایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی نەبووە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردەوە، ئێواریە ئەمڕۆ بوومەلرزەیەك بەگوڕی 2.8 پلە بەپێوەری رێختەر، باكووری شاری كەركوكی گرتەوە.

دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لەژێر زەویی روویداوەو هیچ زیانێكیشی نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن