دوو زیندانیكراو لە گرتوخانەیەكی عیراق هەڵدێن

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین -

لە گرتوخانەیەكی چاكسازیی لەسنووری پارێزگای بابل-ی ناوەڕاستی عیراق، دوو زیندانیكراو هەڵدێن و هێزە ئەمنییەكانیش هەڵەمتێكیان بۆ دەستگیركردنەوەیان دەستپێكردووە.

میدیاكانی ناوخۆی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی لە گرتوخانەی چاكسازیی حللە، رووداوێكی هەڵاتن روویداوەو بە وتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، دوو زیندانیكراو هەڵاتوون و تائێستاش دەستگیر نەكراونەتەوە.
 
بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، هەردوو زیندانیكراوەكە دەرفەت دەهێنن و بەبێ بوونی هیچ پاسەوانێك، بەسەر دیواری گرتوخانەكەوە دەربازیان دەبێت و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن.

لەدوای رووداوەكە، هێزێكی زۆری ئەمنیی پارێزگای بابل هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنەوەی دوو زیندانیكراوە هەڵاتووەكە دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا هەوڵەكەیان سەركەوتوو نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن