كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 210


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەگشتی، لەگەڵ نمەبارانی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكور و باكوری رۆژهەڵات، پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.

سبەینێ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك كات و ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ، سبەینێ پلەكانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی دیكە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای تۆماركراو بە پلەی سیلیزی بۆ بەینێ بەم جۆرە دەبن:

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆك : 29  پلەی سیلیزی

كەركوك : 33 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان :33 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن