هۆزەكانی ئەفریقا پارێزگاری لە میراتی كلتووری خۆیان دەكەن

ستایل

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین -

لە باشووری ڕۆژئاوای كینیا، هۆزێك بەناوی (ماسای) دەژین، كە یەكێكن لە كۆنترین گەلانی ئەفریقا و جگە لە كینیا، بەشێكیان لە وڵاتی تەنزانیا دەژین و گەلێكی كۆچەرین و پشت بە كشتوكاڵ و ئاژەڵداری دەبەستن بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان.


گەلی ماسای، سەڕەرای ئەو نەهامەتییانەی لە رابردوودا بەدەست هۆزەكانی دیكەی كیشوەری ئەفریقا دووچاری بوون، بەڵام بەردەوامن لە پاراستنی میراتی كولتووری خۆیان بە تێكەڵكردنی شێوازی ژیانی نەریتی لەگەڵ كارلێكە مۆدێرنەكان.


ماساییەكان، كە مەزەندە دەكرێت ژمارەیان زیاتر لە یەك ملیۆن كەس بێت، بە جلوبەرگی سوور و زەڕەنگەری بڕبڕەدار ناسراون، نەریت و شێوازی ژیانی تایبەتی خۆیان هەیە كە لە گەلا و نەتەوەكانی دیكەی ئەفریقا جیادەكرێنەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن