خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لە چین رادەگەیەنێت

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 168

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا (MOFCOM- CSC) لە وڵاتی چین ڕادەگەیەنێت و مەرجەكانیش ئاشكرا دەكات.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا مامۆستاو فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگاداركردووەتەوە كە وڵاتی كۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنی ماستەرو دكتۆرای پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردووە، بەم شێوەی خوارەوە:

هەركەسێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانكۆكانی چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواكاری لەڕێگەی ئەم لینكەوە پێشكەش بە سەرچاوەی زەمالەكە بكەن:

تێبینی: وەزارەت تەنها كار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەكات.

- مەرج و ڕێنماییەكانی كۆماری چینی میللی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا:

1. داواكار دەبێت دانیشتوی هەرێمی كوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
2. داواكار دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ كەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
3. فەرمانبەری دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە دوو ساڵ خزمەتیان هەیە، هاندەدرێت بۆ پێشكەش كردن بۆ ئەم زەمالەیە.
- دوكیومێنتی پێویست بۆ پێشكەش كردن:
✔ بڕوانامەی دەرچون كە پشراست كرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەكەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستكردنی بروانامەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان.
✔ بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەكەم.
✔ بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆ پاكی كە لە لایەن وەزارەتی داد و
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پشت راستكرابێتەوە.
✔ بروانامەی تەندروستی كە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستكردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی  عێراق لە هەرێمی كوردستان.
✔ تێستی زمانی ئینگلیزیەكانی وەك تۆیفل و ئایلتس.
✔ دوو نوسراوی (Recommendation) لە لایەن مامۆستایانی زانكۆكەی یا لە شوێنی كار.
✔ پاسپۆرت كە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ كەمتر نەبێت.
✔ سی ڤی و پێرسنەل ستەیتمێنتی داواكار.
✔ هەر دۆكیومێنتێكی تر كە لە پرۆسەی پێشكەش كردن داوا كرابێت.
✔ تكایە بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە ([email protected]) بكەن.

مەرج و داواكارییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

١. ماستەر:
● پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
● پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. 
● پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٦٥ )كەمتر نەبێت
● ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن. 
● داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
● كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
● كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
● پێشكەشكردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەكی زەمالەكە (چین) دەبێت.
دكتۆرا:
● پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
● پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامو دەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی كەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت كۆنمرەی ماستەری لە (٧٠ )كەمتر نەبیت.
● ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن. 
● داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی دكتۆرا پێشكەش بكات. (واتا ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت).
● كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەكان.
● كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن وڵاتی كۆماری چینی میللی  پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی مالپەری زەمالەكە بكەن.
● پێشكەشكردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی مالپەری سەرەكی زەمالەكە  دەبێت.

تێبینی:
1. بۆ ئەو بەرێزانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن، دوای پێشكەشكردنی داواكاریەكەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (١٨/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بكەن ([email protected]):
لە سەرەوە ووشەی (CSC) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بكرێت:
● ناوی تەواو وەك ئەوەی كە لە پاسپۆرت نوسراوە.
● شوێنی كار
● بەرنامەی پێشكەش كراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی هەموو ئەو دۆكۆمێنتانەی بەكارهێنراوە بۆ پێشكەشكردن لە یەك PDF
● دوای پێشكەشكردنی لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەكە سكرین شۆت بكات و وێنەكەی بنێرێت.
● وێنەیەك لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمێل.
● تەلەفۆن.
2. هەركەسێك ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.
3. تكایە بۆ هەر پرسێارێك یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەری زەمالەكە بكەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە كونسولخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بكەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢
ئیمێل: [email protected]

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن