راچڵەكین -
لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، ئەو فەوجە سەربازییەی سوپای عیراق كە بەمەبەستی مەشق و راهێنان رەوانەی پاكستان كرابوون، بەپەلە دەگەڕێندرێنەوە بۆ عیراق.
وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرمانێكی بەپەلەی دەركردووە بۆ گەڕاندەوەی فەوجێكی سەربازیی لە پاكستان، كە ژمارەیان 500 ئەفسەر و سەربازەو بەمەبەستی مەشق و راهێنانی سەربازی، رەوانەی ئەو وڵاتە كرابوون.
گەڕاندنەوەی ئەو فەوجە سەربازییەی عیراق، بەهۆی شەڕو پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان هیندستان و پاكستان دێت كە ماوەی چەند رۆژێكە بەردەوامە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بەمەبەستی گەڕاندنەوەی فەوجەكە بە سەلامەتی بۆ عیراق.
رەوانەكردنی ئەو هێزە سەربازییەی عیراق كە سەر بە فەوجی دووی فیرقەی تایبەتە بۆ پاكستان، لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی پێشووی نێوان هەردوو وڵات دێت بۆ مەشقپێكردنی هێزەكە لەلایەن سوپای پاكستانەوە