ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕافینیا ئەستێرەی بەڕازیلی دڵخۆشییەکی زۆری خۆی بە یاریکردن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەربڕی و جەختی لەسەر خواستی بەردەوامبوونی لەگەڵ بلاوگرانا بۆ ماوەیەکی درێژتر کردەوە و هەروەها ڕایگەیاند کە بە ئەنجامێکی گەورە شکست بە ڕیال مەدرید دەهێنن.
ڕافینیا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی مۆڤیستار پڵەسی ئیسپانی بەر لە یاریی کلاسیکۆی لالیگا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەرامبەر ڕیال مەدرید بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند: بیرکردنەوە لە گەیشتن بە لوتکەی تۆپی پێ بەبێ بەرشەلۆنە شتێکی نالۆژیکییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا زۆر چێژ لەم ئەزموونە وەردەگرم، تەنانەت هەرگیز خەونم بەوە نەبینیوە بگەمە ئەو شوێنەی ئەمڕۆ لێی دەژیم، ناتوانم بەرشەلۆنە بەبێ من بە خەیاڵمدا بێت.
دەربارەی یاریی کلاسیکۆ ڕافینیا وتی: پێش هەموو یارییەکی کلاسیکۆ گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت، ئەوەش شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەم یارییانە زیاتر فشارت لەسەر دروست دەکەن.
وتیشی: "هەردوو یانە لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا دەجەنگن، کەس لە کەس باشتر نییە، ئێمە بە باشی خۆمان بۆ ئامادە کردووە و بە ئەنجامێکی گەورە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین".