گۆڕانكاری لە دوو پۆستی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی دەكرێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 729

راچڵەكین -

لە پارێزگای گۆڕانكاریی لە دوو پۆستی ئەمنی دەكرێت و هەردوو بەڕ‌ێوەبەری نوێی پۆلیسی دارستان و فەرماندەی لیوای دووی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەكان دەستبەكار دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21-5-2025، لە ڕێوەرەسمێكدا بە ئامادەبوونی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، عەمید وشیار ئەحمەد، وەك بەڕ‌ێوەبەری نوێی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی دەستبەكار بوو.

هەروەها، عەمید پشتیوان تەها عەلی، لە شوێنی عەمید ئاسۆ شێخ تەها، وەك فەرماندەی نوێی لیوای دووی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەكان دەستبەكاربوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن