راچڵەكین-
وەزیری دارایی عیراق تەمەنی 60 ساڵی، وەك تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینی دیاریكرد و لیستی ئەو رێكەوتانەی بڵاوكردەوە كە خانەنشین دەكرێن.
ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2025 وەزارەتی دارایی عیراق لە نوسراوێكیدا بڵاویكردەوە، بە لە بەرچاوگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی پرسیار كە بە وەزارەتەكە گەیشتووە، سەبارەت بە تەمەنی یاسایی خانەنشینی بەپێی ماددەی (10/یەكەم)ی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014 كە بەیاسای ژمارە (26)ی ساڵی 2019 هەموار كراوەتەوە، دەمانەوێت ئەوە روونبكەینەوە كە فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەكرێن.
لە فەرمانەكەدا ئەوە هاتووە: "تەمەنی 60 ساڵ تەمەنی خانەنشینیی یاساییە، بەبێ گوێدانە ماوەی خزمەت".
وەزارتی دارایی عیراق وەك نموونەیەك ئاماژەی بەوەكردووە:"ئەگەر فەرمانبەر لە دایكبووی رۆژی 1ی5یی1965 بێت، وادەی خانەنشینكردنی رۆژی 1ی5ی2025 دەبێت".