ڕاچڵەکین سپۆرت -
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی تایبەت بە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان، ڕایگەیاند، ئیدارەی مانچستەر سیتی بە تەواوی سەرنجی لەسەر بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیە بە یاریزانە دیارەکان.
کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیکی سیتی بەجێدەهێڵێت کاتێک گرێبەستەکەی لەم هاوینەدا کۆتایی دێت.
یانەی مانچستەر سیتی گەشتی چاکبوونەوەی خۆی بە گواستنەوەی عومەر مeرمووشی ئەستێرەی میسری لە مانگی یەکدا دەستپێکرد، شانبەشانی دوو یاریزانە لاوەکەی خوسانۆڤ و ڤیتۆر ڕیس، هەروەها نیکۆ گۆنزالێزی یاریزانی ناوەڕاست.
وە هەر بەوەوە ناوەستێت. بە دڵنیاییەوە مانچستەر سیتی دوو یاریزانی هێڵی ناوەڕاست دەکڕێت و واژۆیان لەگەڵ دەکات، ئەمە جگە لەوەی لانیکەم بەرگریکارێکیش دەکڕێت.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەدا کە یانەی مانچستەر سیتی ڕایان چێرکی ئەستێرەی یانەی لیۆن کە لەم هاوینەدا وازهێنانی لە تیپەکەی پشتڕاستکردەوە و مۆرگان گیبس وایت ئەستێرەی یانەی نۆتینگام فۆڕێستی خستووەتە لیستی ئەو یاریزانانەی کە دەیانەوێت بیهێننە یاریگای ئیتیحادەوە.
ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە کاریگەری لەسەر ئارەزووی سیتی نییە بۆ گواستنەوەی تیجانی ڕیندەرز یاریزانی هۆڵەندی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەی سی میلان، چونکە یاریزانی ژمارە یەکە بەلای مان سیتی لە هێڵی بەردەم بەرگریکار.