ڕاچڵەکین سپۆرت -
چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی، ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیال مەدرید جیاوازیی ڕۆڵی پێشووی لە یانەی لۆس بلانکۆس وەک یاریزان و گەڕانەوەی ئێستای لە وەک ڕاهێنەر ئاشکرا کرد.
یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستی چابی ئەلۆنسۆی بۆ شوێنی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاگەیاند کە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلی وەرگرت.
ئەلۆنسۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕیال مەدرید وتی: "دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ یانەکە، زۆر کەس هەن کە هێشتا لێرەن، ئێمە زۆر خۆشحاڵین بۆ دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ".
سەبارەت بە جامی جیهانی یانەکان وتی: پاڵەوانێتییەکە لە نێوان دوو وەرزدا بەڕێوەدەچێت و هەموو شتێک (لەبارەیەوە) تاڕادەیەک خێرا دەبێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت سەرەتا تیپێک دروست بکەین، دواتر توانایەکی گەورە دەبێت، یاریزانەکان لە ئاستی جیهانیدان، ئەوەش ئەوەیە کە پێویستە.
سەبارەت بە جیاوازی نێوان ئەلۆنسۆ وەک ڕاهێنەر و یاریزان، وتی: ئەمە جیاوازە، وەک ڕاهێنەرێک هیچ بژاردەیەکی ترم نییە جگە لەوەی دیدێکی بەکۆمەڵم هەبێت، بەڵام بەڕاستی هەست بەو نزیکییە دەکەم لەگەڵ یاریزانەکاندا، و تێدەگەم کە چۆن هەست دەکەن، چۆن دەتوانن خۆیان ئامادە بکەن؟ چی بە باشی بەڕێوەدەچێت و چی بە باشی بەڕێوەناچێت.
ئەلۆنسۆ قسەی بۆ هاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید کرد و وتی: زۆر دڵخۆشم و بە پەرۆشم بۆ دەستپێکردنی ئەم قۆناغە نوێیە.