ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕافینیای بەڕازیلی وەڵامی ئەو هەواڵانەی دایەوە کە بارسێلۆنا دەبەستنەوە بە گواستنەوەی یاریزانی نوێ لە پۆستەکەیدا، وەک مارکوس ڕاشفۆرد یان لویس دیاز، جەختی لەوە کردەوە کە نیگەران نییە لە ڕکابەرییەکان.
ڕافینیا دەڵێت: ڕکابەری لەگەڵ ڕاشفۆرد یان لویس دیاز؟ بۆ من گرنگ نییە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی من لەم وەرزەدا، ناڵێم کە ناتوانرێت لە پێگەکەی خۆم دەستکاریم بکرێت، بەڵام هەر یاریزانێک پەیوەندی بکات، پێویستی بە ماندووبوونی زیاتر دەبێت لە من.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ من گرنگ ئەوەیە هەر یاریزانێک بگات ئاستێکی باش پێشکەش بکات و یارمەتی تیپەکە بدات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژنامەکانی جیهان باسیان لەوەکردووە کە بەرشەلۆنە گرنگی بە لویس دیاز و مارکۆس ڕاشفۆرد دەدات و دەیەوێت دانەیەکیان بباتە ڕیزەکانییەوە.