حەلبوسی دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا رادەگەیەنێت

عێراق

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 862

راچڵەكین -

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم، دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی دەخاتەڕوو، راشیدەگەیەنێت: ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام دەبن ئەگەر لە رەگوڕیشەوە چارەسەر نەكرێن.

حەلبوسی لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە كە لەڕوانگەی بەرپرسیارییەتی سیاسی و میللییەوەو لە پەرۆشیی بۆ سەقامگیربوونی وڵات و پێدانی ماف بە خاوەن مافەكان لەسەرانسەری عیراقدا، پێمان وایە چارەسەر خۆی لە رێككەوتن و پابەندكردنی هەموولایەك بەم هەنگاوانەی خوارەوە دەبینێتەوە.

سەرۆكی حزب تەقەدوم لە دەستپێشخەرییەكەیدا چەند خاڵێكی دیاریكردووە وەك چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

1 - دەرهێنان و بەكارهێنان و بەبازاڕكردن و هەناردەكردنی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان، تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حكومەتی فیدراڵییە.

2-  ئیدارەدان و پاراستنی سنوور و دەروازەكان و سەپاندنی رسومات و پێناسی گومرگی، تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حكومەتی فیدراڵییە و بەرپرسیارییەتی تەواوی دەبێت لە رێگریكردن لە قاچاخچییەتی.

3- حكومەتی فیدراڵی خەرجییەكانی گەلی عیراق لەئەستۆ دەگرێت و دابەشكردنی تەرخانكراوە داراییەكان لە بودجە بۆ وەزارەت و پارێزگا و هەرێمەكان بەپێی ژمارەی دانیشتوان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دەبێت، لەگەڵ ئەژماركردنی رێژەی سەدی لە داهاتەكانی هەرێم و پارێزگاكانی بەرهەمهێن و ئەو پارێزگایانەی دەروازەی سنوورییان هەیە. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن