نرخی دێمبلی بەرزدەبێتەوە

وەرزش

04/06/2025     ژمارەی بینراو 217

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

عوسمان دێمبلی یاریزانی باڵی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان، لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، تا ئێستا لەگەڵ تیپەکەیدا چوار نازناوی بەدەستهێناوە، لەوانە نازناوی جامی سوپەر، خولی فەرەنسا، جامی فەرەنسا و چامپیۆنزلیگ.

دەستکەوتەکانی پاریس سانجێرمان بەبێ ئەو ئاستە سەرنجڕاکێشانەی دێمبلی وەک گۆڵکاری سەرەکی نەدەکرا، ئەمەش وایکرد کە وەک پاڵێوراوێکی بەهێزی تۆپی ئاڵتونی باس بکرێت.

لەم وەرزەدا دێمبلێ پێگەی پێشووی خۆی وەک یاریزانێکی بەئەزموون و لێهاتوو وەرگرتەوە و لە کۆی 55 یاریدا 50 گۆڵ و دروستکراوی بۆ پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەرەنسا تۆمارکردووە.

هەروەها ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی دێمبلی بەهای بازاڕەکەی بەرزکردۆتەوە، کە لە ساڵی ڕابردووەوە لە 60 ملیۆن یۆرۆوە بۆ ئەمساڵ بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن