راچڵەكین -
كوڕە گەورەكەی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم، داواكارییەكی بەپەلە ئاراستەی دەزگا ئەمنیەكان دەكات، دەشڵێت، "لەكامێراكانی چاودێرییەوە بینیومانە، ئۆتۆمبێلەكەی باوكم دوای كوژرانی، لەلایەن كوژراوەكەوە دزراوەو تائێستاش نازانین بۆ كوێ بردراوە".
ئێوارەی دوێنێ دوشەممە 22-9-2025، ئەكبەر حاجی رۆستەم، كەسایەتیی ناوچەی گەرمیان، لە گوندی ئۆمەربل-ی سنووری قەزای كفری كوژرا.
یەكێك لە كوڕەكانی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم، لەكاتی بەخاكسپاردنی تەرمی باوكی، بە میدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ، باوكم لە هەولێرەوە گەڕاوەتەوە بۆ كفری، چووەتە گوندەكەمان (ئۆمەربل) و چەند كاتێمرێكی مۆبالیەكەی داخرابوو، هەربۆیە بۆ سۆرانغكردنی چوونە گوندەكە و لەوێ تەرمەكەیمان دۆزییەوە، هەربۆیە هۆكاری كوشتنەكەشی نادیارە.
وتیشی:" ئێمە گومانمان لە كەس نییە، چونكە كێشەی خێزانی و كۆمەڵایەتیمان لەگەڵ هیچ كەسێكدا نییە كە گومانمان لێی هەبێت باوكمانی كوشتووە".
كوڕەكەی ئەكبەر حاجی رۆستەم، داواشی لە لایەنە ئەمنییەكانی ناوچەكە كرد، بە زووترین كات بكوژی باوكیان بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەو كەسەی ئەكبەر حاجی رۆستەمی كوشتووە و مۆبایل و ئۆتۆمبێلەكەشی بردووە، گەنجە و دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، بەڕێگەی گوندی دوانزە ئیمام-دا هەڵاتووە، لەوكاتەشی گەیشتووەتە نزیك كامێراكانی چاودێری، سەری داخستووە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە.