راچڵەكین-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئاماری ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە تائێستا ناویان تۆماركردووە بۆ بوون بەكارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ هەیینی 6ی حوزەیرانی 2025 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، زیاتر لە 105 هەزار كەس لەسەرجەم پارێزگاكان ناوی خۆیان تۆماكردووە بۆ بوون بەكارمەندی كۆمسیۆن لەرۆژی هەڵبژاردندا.
بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامبدرێت.